ئەندامێكی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی رایگەیاند" پێویستە یەکگرتوو لە حکومەت و لیژنەی کاراکردنی پەرلەمان بکشێتەوە".
ناسك تۆفیق، ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە لێدوانێكیدا وتی" یەكگرتوو پێویستە بكشێتەوە لە حكومەت چونكە زۆر زیاتر لەحەجمی خۆی هەوڵی چارەسەری دۆخێك دەدات كە هیچ دەورێكی لەدروست كردنی ئەم هەموو قەیرانە یەك لەدوایەكە نەبووە بۆیە ئیتر بەسە ، تا لەجیاتی خەتاكار، خەتاكان بەسەرمان نەشكێتەوە".
ئەو بەرپرسەی یەکگرتوو دەڵێت" ئیتر مانایەك بۆ كۆبونەوەو كۆمیتەی كاراكردنەوەی پەرلەمان و مانەوە لەحكومەت نەماوە ، چونكە یەكگرتوو زۆر زیاتر لەحەجمی خۆی هەوڵی چارەسەری دۆخێك دەدات كە هیچ دەورێكی لەدروست كردنی ئەم هەموو قەیرانە یەك لەدوایەكە نەبووە بۆیە ئیتر بەسە ، تا لەچیاتی خەتاكار خەتاكان بەسەرمانا نەشكێتەوە".
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكگرتوو ئیسلامی كوردستان دەشڵێت: بائەوانەی گاڵتەیان بەیاساوپەرلەمان و گۆرینی دەسەڵات و راگەیاندن و فەیسبوك و دەنگی نارەزایی دێ، یان ئەوانەی خۆیان شاهێدی لەسەریەكتر دەدەن بە شاردنەوەی پارەو بردنی قوتی میللەت و قۆرخ كردنی بازارو یان ئەوانەی تەنها قسەیان كردو لەسەر مەبدەئی چی ئەبێ باببێ كاریان كردو دواتر لەدورەوە سەیری نەهامەتیەكانی ئێمەو خەڵكی رەش ورووتی ئەم هەرێمە دەكەن، خۆیان رێكەون چارەسەری كەن ،چونكە ئەمانە فێری هەموو جۆرەكانی گەندەڵی بوون و هەرگیز سەروەری چاكسازیەكەش ناهێڵن بۆ یەكگرتوەكان یان اسلامیەكان بێ، بۆیە ئیتر بەسە و بەخەڵك بڵێن".
هەروەها دەڵێت" هۆ خەڵكینە، كاراكردنەوەی پەرلەمان و ئاسایی كردنەوەی موچەی فەرمانبەران زۆر ئاسانە كۆبونەوەی تری ناوێ ، ئێمە ئەوەی لەسەرمان بو كردمان".
ئەم لێدوانە دوای لێدوانی سەرۆکی لیستی یەکگرتووی ئیسلامی ئەبو بەکر هەڵەدنی دێت کە دوێنێ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە نووسینێکدا داوای کشانەوەی حیزبەکەی دەکات لە لیژنەی کاراکردنەوەی پەرلەمان.