خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رفراوانتر بوو، له‌هه‌ڵه‌بجه خۆپیشانده‌ران ده‌ڵێن" بروخێ ئه‌م حکومه‌ته"، له‌که‌رکوکیش خۆپیشاندانی تێکه‌وت، له‌هه‌ولێریش مامۆستایانی ئاینی‌و دزی گه‌نده‌ڵی‌و سیسته‌می مووچه وه‌ستانه‌وه.
خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له‌سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچکه‌کانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌ی راپه‌رین درێژه‌ی هه‌یه، ئه‌مڕۆ بۆ یه‌که‌مجار ژماره‌یه‌ک له‌هاوڵاتیانی که‌رکوکیش دژی "گه‌نده‌ڵی" ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد به خۆپیشاندان وه‌ستانه‌وه، هه‌روه‌ها پزیشکانی هه‌و‌لێریش مانگرتنیان دژی سیسته‌می مووچه راگه‌یاند، هاوکات له‌و شاره ژماره‌یه‌ک له پیاوانی ئاینیش گردبوونه‌وه‌و دژی خشته‌ی مووچه‌و گه‌نده‌ڵی وتاریان خوێنده‌وه.
له‌سلێمانی پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆو پۆلیسی فریاکه‌وتن رژانه سه‌ر شه‌قامی مه‌لیک مه‌حمودو به‌خۆپیشادان رێگاکه‌یان گرت.