بارزانی به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڕێكه‌وت
ئەمرۆ 11/2 مه‌سعود بارزانی به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆنفرانسی ئاسایشی میونیخ 2016 له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر به‌ره‌و وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێكه‌وت.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له چوارچێوه‌ی كۆنفرانسه‌كه‌دا بارزانی به‌شداری پانێڵێكی تایبه‌ت ده‌بێت له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی و ئه‌منی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر و سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان. هه‌روه‌ها بارودۆخی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان. وا بڕیاره له په‌راوێزی كۆنفرانسه‌كه‌دا بارزانی دیدار و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی وڵاتان و كه‌سایه‌تییه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا هه‌بێت.
له‌م سه‌ردانه‌دا فواد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم یاوه‌ری بارزانین.
PM:03:37:11/02/2016