کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کە ئێوارەی ئەمڕۆ ٢/١١ دەستیپێکرد بەردەوام دەبێت.
مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە سەرپەرشتی کۆسرەت رەسوڵ جێگری سکرتێری گشتی و بە بەشداری بەرهەم ساڵح و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی لەنێویاندا هێرۆ ئیبراهیم، ئێوارەی ئەمڕۆ لە سلێمانی کۆبوونەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند " وا بڕیارە سبەینێش کۆبوونەوەکانی مەکەتەبی سیاسی ئەو حیزبە بەردەوام بێت".
سەرەتای کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پارێزگاری سلێمانی د. ئاسۆ فەرەیدون و بریکاری وەزیری ناوخۆ جەلال کەریم لەسەر بارودۆخی شاری سلێمانی و خۆپیشاندانەکان راپۆرتی خۆیان پێشکەش کردووەو، بەشێکی کۆبوونەوەکە وەک میوان بەشداریان کردووە.
ئەو کۆبوونەوەیە کە وا بڕیارە بەردەوام بێت لە کۆتایی دانیشتنی ئەمڕۆدا راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە ئەمە دەقەکەیەتی:
دەقی ڕاگەیەندراوەکە
ئێواره‌ی رۆژی ١١/٢/٢٠١٦ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتیی و به‌ئاماده‌بونی جێگری دووه‌م و ته‌واوی ئهندامانییهوه، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی له‌سه‌ر دۆخی ئێستای كوردستان ئه‌نجامدا. له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی دۆخه‌كه‌و كێشه‌كان، به‌تایبه‌تی ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی دارایی و ئابوری خه‌ڵك و بازاڕ‌و بانكه‌كان، هه‌روه‌ها كێشه چارهسهرنهكراوهكانی ئێستای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمیش، له‌گه‌ڵ پرسی ریفراندۆم، كۆبوونه‌وه گه‌یشته ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه.
یه‌كه‌م: داوا له‌حكومه‌ت بكرێ پیاچوونه‌وه به‌پرۆژه‌ی پاشه‌كه‌وتی فه‌رمانبه‌رو موچه‌خۆران، به‌شێوه‌ك كه ئه‌و توێژه‌ی موچه كه‌مه، هیچیان لێ كه‌منه‌كرێته‌وه. باقی موچه كهمكراوهكانیش، پیاچونه‌وه‌ی بنچینه‌یی پێویسته، به‌تایبه‌تی پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆو ده‌زگاكانی خومهتگوزاریی و دادوه‌ری.
دووه‌م: به‌كرده‌وه كاراكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم و چاره‌سه‌ری سیاسی راسته‌قینه‌ی نێوان لایه‌نه‌كان.
سێهه‌م: بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی، له‌لایه‌كه‌وه درێژه‌پێدانی گفتوگۆ، به‌پێی پرۆژه‌یه‌كی نوێی ئابوریی و سیاسی و جێبه‌جێكردنی یاسایی په‌سه‌ندكراوی ته‌واوی لایه‌نه‌كانی حكومه‌ت، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتحادی. هاوكات، ده‌بێ شه‌فافییه‌تی چۆنیه‌تی فرۆشتنی نه‌وت، گاز، گرێبه‌سته‌كان و داهاته‌كانیان، بۆ رای گشتی روونبكرێته‌وه.
چواره‌م: یه‌كێتیی، هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ مافی چاره‌ی خۆنوسینی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه. بۆیه، جهختدهكهینهوه، كه له‌هه‌لومه‌رجی ره‌خساودا، له‌كوردستاندا ریفراندۆم به‌مافی دیموكراسی و یاسایی گه‌له‌كه‌مان ده‌زانین. چاوه‌ڕوانی گه‌لی عه‌ره‌ب و توركمان و خه‌ڵكی تری عیراق و گه‌لانی ناوچهكهشین، له‌به‌دیهێنانی ئه‌م مافه‌دا، پشتیوانی گه‌لی كوردستان بن.
له‌كۆتاییشدا، داوا له‌هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین، كه له‌م دۆخه دژواره‌ی جه‌ماوه‌ردا، هاوئاهه‌نگ بین بۆ جێبه‌جێكردنی داخوازی خه‌ڵك، له‌هه‌مانكاتدا، پشتیوانی حكومه‌تیش بین بۆ ده‌ربازبوون له‌م قۆناغه سه‌خته‌ی ئه‌زمونه‌كه‌مان پیاتێدهپهڕێ، به‌تایبه‌تی پێشمه‌رگه له‌شه‌ڕی خوێناویدایه دژی داعشه رهشهكوژهكان؛ ناوچه‌كه‌ش له‌ناو ئه‌گه‌ری جۆراوجۆری سیاسی و گۆڕانكاریدایه.
مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
١١/٢/٢٠١٦