تەرمی 25 كۆچبەری دیكە رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێنەوە

بڕیارە سبەینێ شەممە لەسەر ئەركی حكومەتی هەرێمی كوردستان تەرمی 25 كۆچبەری دیكەی كورد بۆ هەرێم بگەڕێنرێنەوە.

لەمبارەیەوە نەزهەت حسێن، بەرپرسی بەشی پەنابەرا‌و رەوەندی كوردی لە بەڕێوەبەراتی كۆچ‌و كۆچبەران بە سپی راگەیاند: بڕیارە رۆژی شەممە سەعات شەشی ئێوارە تەرمی ٢٥کۆچبەری دیکەی کورد لەڕێگەی فڕۆکەخانەی ھەولێر بگەڕێندرێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان کە لە٢٧مانگی رابردوودا لەدەریایی ئیجە خنکابوون.

ئاماژەی بەوەشكرد كە  ئەو تەرمانە ١٩یان خەڵکی سلێمانین و٦ەکەی دیکەش خەڵکی ھەولێر و  لەسەر ئەرکی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەگەڕێنرێنەوە.



PM:08:10:12/02/2016