یه‌كێتی: باسه‌رۆكی په‌رله‌مان ببه‌ینه‌وه هه‌ولێر
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی په‌یامێك ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران ده‌كات‌و ده‌ڵێت "با سه‌رۆكی په‌رله‌مان ببه‌ینه‌وه هه‌ولێرو كۆبونه‌وه ئه‌نجامبده‌ین"
عه‌باس فه‌تاح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، نامه‌یه‌كی نوسیوه‌و ئاڕاسته‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستانی كردوه، له‌و نامه‌یه‌دا ده‌ڵێت" با هه‌موو ئه‌ندامان له‌سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان كۆببینه‌وه‌و سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌سلێمانیه‌وه بگه‌ڕێنینه‌وه هه‌ولێرو كاتی كۆبوه‌نه‌وه‌ش ڕابگه‌یه‌نین، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆی ئه‌م بارودۆخه ده‌ستپێبكه‌ین".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، هه‌ر كه‌س‌و لایه‌نێك ڕێگری لێ كردین یان به‌شدارنه‌بوو، ئه‌وا له‌گه‌ڵ هاوڵاتیاندا ڕوبه‌رویان ده‌بینه‌وه، (عه‌باس فه‌تاح) وتوشیه‌تی"با چیتر هه‌ر قسه نه‌كه‌ین، با ئه‌مجاره كردار تاقی بكه‌ینه‌وه، چونكه ئێمه هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵكین نه‌ك ته‌نها حزبه‌كانمان".
PM:04:40:13/02/2016