هه‌ر سی لیستی یه‌کێتی و گۆڕان و خزمه‌ت " کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو" بایکۆتی ئه‌مڕۆی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێریان کرد.
له‌روونکردنه‌وه‌یه‌کدا که هه‌ر سێ لیست ده‌ریان کردووه‌و کۆپیه‌کی ده‌ست سپی که‌وتووه، ئه‌و سێ لایه‌نه بایکۆتکردنی خۆیان روونده‌که‌نه‌وه‌و ده‌ڵێن" ماوه‌ی مانگێکه کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌ن نه‌کراوه، له‌نیوه‌ی زیاتری ئه‌ندامه‌کانی ئه‌نجومه‌ن داوامان له‌سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر کرد کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نا ئاسایی له‌سه‌ر بارودۆخی ژیان و گووزه‌رانی خه‌ڵک بڕینی مووچه‌که‌یان به‌ناوی پاشه‌که‌وت و چاکسازییه‌وه، به‌ڵام سه‌رۆکایه‌تی هیچ وه‌ڵامێکی نه‌بوو".
له‌و روونکردنه‌وه‌یه‌دا ئه‌و سێ لیسته جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه ئه‌مڕۆش که کۆبوونه‌وه سازکراوه هیچ به‌رنامه‌یه‌کی کار نییه، وه‌ک ئه‌وان باسی ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ش بێرێزیکردنه به‌رامبه‌ر داوای ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، بۆیه ئه‌وانیش بایکۆتی کۆبوونه‌وه‌یان کرد.