ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، لیژنه‌ی باڵای ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی
قه‌یرانی دارایی، به‌به‌شداری چه‌ند ڕاوێژكارێك كۆبۆوه‌و له‌كۆبونه‌وه‌كه‌شدا كۆمه‌ڵێك
بڕیاریدا.
ڕۆژی سێشه‌ممه، لیژنه‌ی باڵای ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی
قه‌یرانی دارایی، به‌سه‌رۆكایه‌تی (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم
كۆبۆوه، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌شدا كۆمه‌ڵێك بڕیاریدا‌و یه‌كێك له‌بڕیاره‌كانیش، كه به‌شێك
له‌میدیاكان بڵاویانكردۆته‌وه ئه‌وه‌یه، كه له‌مه‌ودوا حكومه‌ت مانگانه بڕی هه‌نارده‌كردن‌و
نرخی فرۆشتنی نه‌وت‌و داهاتی نه‌وت ئاشكراده‌كات.
لیژنه‌ی باڵای ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی
له (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆك وه‌زیران‌و (قوباد تاڵه‌بانی) جێگری سه‌رۆك وه‌زیران‌و
هه‌ریه‌ك له‌وه‌زیرانی (دارایی، سامانه سروشتییه‌كان‌و پلاندان) پێكهاتووه.