وردەكاریی دابینكردنی موچەی فەرمانبەران لەبەرامبەر نەوتی هەرێم
وته‌بێژی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌ڵێت، حه‌یده‌ر عه‌بادی پابه‌ند ده‌بێت به به‌ڵێنه‌كانی سه‌باره‌ت به‌دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم گه‌ر بێت‌و هه‌ولێر پابه‌ندبێت به‌وه‌ی نه‌وتی كێڵگه‌كانی هه‌رێم و كه‌ركوك راده‌ستی به‌غدا بكات.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه دوێنێ سێشه‌ممه بڵاویكرده‌وه‌و وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد پێشنیاره‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق قبوڵ ده‌كه‌ن كه ئاماده‌یی به‌غدای نیشاندابوو بۆ دابینكردنی ته‌واوی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵی عیراقه‌وه. له به‌رانبه‌ردا وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه سه‌رجه‌م نه‌وتی به‌رهه‌مهاتووی خۆی بداته حكومه‌تی فیدراڵی عیراق.
له وه‌ڵامی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمدا، سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ خه‌ندان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، عه‌بادی سووره له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به‌و به‌ڵێنه‌ی كه داویه‌تی له‌باره‌ی دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم (دوای پێداچوونه‌وه و وردبینیكردن له ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران) له‌كاتێكدا گه‌ر بێت‌و حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و نه‌وته‌ی له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم و كه‌ركوك ده‌رده‌هێنێن، ره‌وانه‌ی به‌غدای بكات.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی میكانیزمی ئه‌و رێكه‌وتنه چۆن ده‌بێت؟ حه‌دیسی وتی: "به‌غدا ئاماده‌یه بگه‌ڕێته‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی رێكکه‌وتنی پێشووی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمدا كه له كۆتایی ساڵی 2014 له‌نێوان هه‌ردوولادا جێبه‌جێكرا، به‌پێی ئه‌و رێكکه‌وتنه ده‌بوو حكومه‌تی هه‌رێم رۆژانه بڕی 550 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی عیراق بكات (300 هه‌زار به‌رمیل له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك و 200 هه‌زار به‌رمیل له كێڵگه ناوخۆییه‌كان) له‌به‌رانبه‌ردا به‌غدا ده‌بوو پابه‌ندبێت به‌دابینكردنی پشكی 17%ی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتی عیراق.
حه‌دیسی وتیشی: "جگه له‌و رێكکه‌وتنه هه‌ر رێكکه‌وتنێكی نوێی تریش بێته ئاراوه به‌و مه‌رجه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای وڵاتی تێدا پارێزراو بێت و دادپه‌روه‌ری بۆ هه‌ردوو حكومه‌تی به‌غدا و هه‌ولێری تێدا بێت و له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا بێت، ئه‌وا به‌غدا ئاماده‌یه هه‌نگاوی جدی بۆ بنێت".
وته‌بێژەکەی حه‌یده‌ر عه‌بادی له به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا بۆ خه‌ندان ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، پێویسته له‌ئێستادا هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌ولێر و به‌غدا بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ‌و بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان له بواری نه‌وت و دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێكی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولادا، ئه‌وه‌ش رێگه‌خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی تر و جارێكی تر دروستبوونه‌وه‌ی متمانه له‌نێوان هه‌ردوولادا.
PM:01:33:17/02/2016