هەڵسوڕاێکى گۆڕان ڕفێندرا
ڕۆژى چوارشەممە 17/2/2016، هەڵسوڕاوێکى بزوتنەوەى گۆڕان لە هەولێر ڕفێندرا و لە گۆڕستانێکى ئەو شارە جێهێڵدرا.
کامەران سەرسپی هەڵسوڕاوەکەى بزوتنەوەى گۆڕان، لە لێدوانێکیدا بۆ سایتى "ئێن ئاڕ تى" ڕایگەیاند "چوار کەس منیان لە گەڕەکی هەڤاڵان فڕاندوو دوای ئەوەی لێیاندام و هەڕەشەی ئەوەیان لێکردم کە بێدەنگبم لەوەی حکومەت هەرجۆرە و هەرچی دەکات".
ناوبراو هەروەها وتى، دڵنیایە لەوەى بەهۆی کارکردنی بۆ بزوتنەوەى گۆڕان، ڕفێندراوە.
هەنگاو هاشم، بەرپرسی ڕاگەیاندنی مەکۆی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، کامەران سەرسپى پێشتر بەرپرسی بازنە بووە و ئێستا لەناو ڕێکخستنەکانی ئەواندا نەماوە.
PM:04:14:17/02/2016