ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له هه‌ولێر تەقە بەسەر نوێژخوێنانی مزگەوتێك دەكەن
ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له شاری هه‌ولێر هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر مزگه‌وتی مه‌لا قادر خۆشناو ته‌قه له مزگه‌وته‌كه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها هێرشده‌كه‌ن سه‌ر وتاربێژی مزگه‌وته‌كه.
دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ١٩ی شوبات لە بەردەم مزگەوتی مەلا قادر لە شاری هەولێر کە مەلا نادر کانی کوردەیی وتاربێژی مزگەوتەکەیە، ژمارەیەک چەکدار هەوڵدەدەن لە مەلا نادر کانی کوردەیی بدەن بەڵام لە لایەن نوێژخوێنانەوە ڕێگەیان لێدەگیرێت.
لەو بارەوە مەلا نادر کانی کوردەیی بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند چەکدارەکان لە نوێژخوێنانیان داوە و کوڕێکیان بریندار کردووە هەروەها تەقەیان بە سەردا کردوون.
بە پێی وتەی مەلا نادر کانی کوردەیی چەکدارەکان خۆیان بە ئاسایش ناساندووە و جلوبەرگی مەدەنیان لە بەردا بووە پێیان وتووە باسی موچەت کردووە و بەرگریت لە خەڵک کردووە.
PM:03:08:19/02/2016