هه‌رچه‌نده وا بڕیار بوو 2/18 سه‌رۆکی پارتی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بگه‌ڕێته‌وه‌و به‌شداری کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌که‌ی بکات، به‌ڵام نه‌گه‌ڕایه‌وه‌و له وڵاتی نه‌مسا مایه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی راگه‌یاند بارزانی دوای کۆنگره‌ی ئاسایش له ئه‌ڵمانیا چۆته وڵاتی نه‌مساو له ڤیه‌نا پایه‌ته‌ختی ئه‌و شاره ماوه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌هۆکاری مانه‌وه‌ی بارزانی له‌و وڵاته، سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئه‌وه‌ی ئاشکرا کرد که بۆ پشکنینی پزیشکی چاوی چۆته ڤیه‌نا که ماوه‌یه‌که بارزانی گرفتی چاوی هه‌یه.
هاوکات سه‌رچاوه‌که‌ی سپی نه‌یشاره‌ده‌وه که که‌سانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هه‌میشه که ده‌چنه ئه‌وروپا زۆربه‌ی کاته‌کانی پشوویان له نه‌مسا به‌سه‌ر ده‌به‌ن و، ده‌مێک ساڵه بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئه‌و وڵاته‌یان کردۆته پێگه‌ی حه‌وانه‌وه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه ئابورییه‌کانیان.