حكومەت فێڵێكی تری لە مووچەخۆران ده‌کات"

په‌رله‌مانتارێک ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات "له‌ که‌تێکدا ده‌بێت حکومه‌ت چاره‌که‌ی مووچه‌ی مانگی دووبدات، بەڵام تا ئێستا چارەكە مووچەكەی مانگی یەكی گشت مووچەخۆران نەدراوە".

عومه‌ر عنایت په‌رله‌مانتاری گۆڕان له‌په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ڵێت"پاش ئەو سیستمە سەقەتەی كە گیرایەبەر  بەرامبەر بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، حكومەت پەیمانیدا كە مووچەی مانگەكانی 9،10،11،12 ی ساڵی 2015 وەك پاشەكەوت بۆ مووچەخۆران بە ژمارە حسابێك لە بانكەكانی هەرێم تۆمار بكات و مانگانە پێداچوونەوە بكات بە رێژەی بەناو پاشەكەوتەكەی مووچەخۆراندا، هەروەها پەیمانی ئەوەشیدا كە لە وادەی خۆیدا مانگانە مووچەی كارمەندان بدات".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌ڵێت" ئەمڕۆ 22-2-2016 بەڵام تا ئێستا چارەكە مووچەكەی مانگی یەكی گشت مووچەخۆران نەدراوە، لە كاتێكدا دەبوایە حكومەت ئێستا سەرقاڵی پێدانی مووچەی مانگی شوبات بوایە، كەواتە حكومەت بەنیاز نیە ئەو روبعە مووچەیەش لەوادەی خۆیدا بدات و هەر لە سەرتای ساڵەوە مانگێك دواكەوت و خوائەزانێ ئەمساڵیش چەند مانگ لەو چارەكە مووچەیەش لوش ئەدات".

عومه‌ر عینایه‌ت به‌راسته‌وخۆ داوا له‌به‌رپرسانی ئه‌و بارودۆخه‌ خراپه‌ ده‌کات ده‌ستله‌کاربکێشنه‌وه‌و ده‌ڵێت" من نازانم لەپای ئەم هەموو شكست و درۆیەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جێگرەكەی و وەزیرەكانی دەیكەن كەی غیرەتی وازهێنان دەیاگرێ و بچنە ماڵەوە؟! بەداخەوە پارلەمانیش نەماوە لێپێچینەوەشیان لەگەڵ بكات و هەر ئەمەش ئامانجی حكومەتە حیزبیەكەی هەولێربوو پارلەمانی پەكخست، هیوادارم خەڵك لەم ستەمە تێبگات".



PM:12:50:23/02/2016