وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده چه‌ند رۆژێكی تری كرده پشوو
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رایده‌گه‌یه‌نێت پشوه‌كانی به‌هارو ئه‌وانه‌ی تر كه ده‌كه‌ونه نێو خوێندنه‌وه وه‌ك خۆیانن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌موو مامۆستایان و خوێندكارانی خۆشه‌ویست ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه پشووی به‌هاری و پشووه‌كانی دیكه كه ده‌كه‌ونه نێو خوێندنه‌وه، هه‌ر وه‌ك خۆیانن و گۆڕانكارییان تێدا نه‌كراوه، سه‌باره‌ت به‌پشووی به‌هاریش و بۆ به‌رچاوڕوونی زیاتر له له 2016/3/11 تا 2016/3/26یه، واته 26ی ئازار ده‌وامی ره‌سمی ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
PM:02:05:23/02/2016