تەرمی ژنێکی هۆڵەندی هاوسەرەكەی كوشتوویەتی دەنێردرێتەوە بۆ وڵاتەكەی
"فینا"ی تەمەن 24 ساڵو دایكی 4 منداڵ كە بە ڕەگەز هۆڵەندییە، لەلایەن هاوسەرەكە كوردەكەی بە كڵاشینكۆف دەكوژرێتو ئێستاش پارە كۆدەكرێتەوە بۆ ئەوەی تەرمەكەی بۆ وڵاتەكەی بگەڕێننەوە.
بەپێی راپۆرتێكی كەناڵی تەلەفزیۆنی (telegraaf tv) هۆڵەندی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك پارە كۆدەكرێتەوە تا تەرمی "فینا" بۆ وڵاتەكە بگەڕێننەوە.
بەپێی راپۆرتەكە فینا رۆژی هەینی رابردوو لەلایەن هاوسەرە كوردەكەی لە شاری زاخۆ بە كڵاشینكۆف كوژراوەو هەر لەوێش بەخاك سپێردراوە، بەڵام كەسوكاری داوای تەرمەكەیو منداڵەكانی دەكەنەوە.
PM:03:38:23/02/2016