له‌سه‌ر داوای گرووپی ( هه‌ڵوێست بۆ ئاشکراکردنی نه‌وت ) ئه‌مڕۆ جارێکی تر ژماره‌یه‌ک له هاوڵاتیانی که‌رکوک خۆپیشاندانێکیان سازکرد، هێزه ئه‌منییه‌کانیش بۆ بڵاوه‌پێکردنیان ته‌قه‌یان به‌سه‌ردا کردن.
بۆ سێهه‌م جاره ئه‌مڕۆ 2/24 گرووپی (هه‌ڵوێست بۆ ئاشکراکردنی نه‌وت) که گرووپێکی گه‌نجانی که‌رکوکه خۆپیشاندانێکیان له‌ناو جه‌رگه‌ی شاره‌که‌دا سازکرد.
دوای ده‌ستپێکردنی خۆپیشاندانه‌که هێزێکی ئه‌منی ده‌مکداری زۆر گه‌یشتنه جێگای خۆپیشاندانه‌که و به‌ته‌قه بڵاوه‌یان به خۆپیشانده‌ران کرد.
ئه‌و گرووپه داوا له ئیداره‌ی شاره‌که‌و حکومه‌تی هه‌رێم ده‌که‌ن که شه‌فافیه‌ت له فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمدا په‌یڕه‌وبکرێت و مانگانه داهاته‌که‌ی بۆ خه‌ڵک ئاشکرا بکرێت.
حکومه‌تی به‌غدا به‌و پێیه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم نه‌وتی شاره‌که ده‌فرۆشێت، جگه له‌مووچه، زیاتر له‌ساڵێکه خه‌رجی و پاره‌ی په‌ترۆدۆلار نانێرێت بۆ خه‌ڵکی شاره‌که، هاوکات حکومه‌تی هه‌رمێش داتای فرۆشتنی نه‌وتی که‌رکوک و داهاته‌که‌ی ئاشکرا ناکات، ئه‌مه‌ش بۆته مایه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی ئه‌و پارێزگایه.