"165 كەس لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ بێ دەوام موچە وەردەگرن"

پەرلەمانتاری كوردستان لە فراكسیۆنی كۆمەڵ رایدەگەیەنێت لەدیوانی وەزارەتی ناوخۆ 165 كەس بێ دەوام موچە وەردەگرن‌و تا ئێستاش بەدواداچوونی بۆ نەكراوە.

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لەبەڵگەنامەیەكدا ئاشكرایدەكات ماوەی ساڵێكە ئەم بابەتە دراوەتە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەڵام تا ئێستاش دەستیان لێنەداوە‌و ئەو كەسانە هەر موچەی بێ دەوام وەردەگرن.




PM:01:55:24/02/2016