بەپێی بەڵگەنامەیەک کە پەرلەمانتارێک ئاشکرای دەکات، نەوتی هەرێم نەتەقێندراوەتەوە، بەڵکو گیراوەتەوە.
عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان بەڵگەنامەیەکی کۆمپانیای فرۆشتی نەوتی عێراق، سۆمۆ ئاشکرا دەکات، بەپێی ئەو بەڵگەنامەیە نه‌وتی کوردستان کە لەهەرێمەوە دەچێت بۆ بەندەری جیهان لە تورکیا له ١٥ی شوباته‌وه گیراوه‌ته‌وه.
ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت" ئه‌گه‌ر بۆری بته‌قێته‌وه راسته‌وخۆ ده‌بێته سفر، به‌ڵام نه‌وتی کوردستان دوو ڕۆژ که‌میکردووه تابووه به سفر. ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه سه‌ره‌تا گیراوه‌ته‌وه‌و پاشان نه‌وتی بۆریه‌که سه‌حب کراوه."
عەلی حەمە ساڵح دەڵێت "هه‌ر ئه‌م به‌ڵگه‌یە ئاشکرای ده‌کات که نه‌وتی هاڤاناو بای حسه‌ن ٢٦٠ هه‌زاو به‌رمیلی ڕۆژانه‌یه‌و له‌گه‌ڵ ١٥٠ ی کۆمپانیای باکور نه‌وتی که‌رکوک ده‌گاته ٤١٠ هه‌زار به‌رمیل".