بۆ یەکەمجارە پارتی کەسێكی بنەماڵەی بارزانی دەکات بە بەرپرسی سلێمانی

پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەدهەم بارزانی ئامۆزای مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دەکات بە بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئەو حیزبە لە سلێمانی. 

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە (رووداو)ی راگەیاندووە "پارتی گۆڕانكاری لە سەركردایەتییەكەیدا دەكات لە سلێمانی و ئەدهەم بارزانی دەبێتە سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی لەو دەڤەرە". 

رووداو دەڵێت" لەسەر داوای سەرۆك بارزانی، ئەدهەم بارزانی، ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی دەبێتە سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی". گوتیشی "ئەم بابەتە لەگەڵ مەكتەبی سیاسی پارتیش باسكراوە". 

ئەدهەم بارزانی ماوەیەک لەمەوبەر ویستی حیزبێک دروست بکات، بەڵام دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ مەسعود بارزانی، لە 18/2/2016 گەڕایەوە نێو پارتی".

لەدوای راپەرینی ساڵی ١٩٩١ەوە ئەمە بۆ یەکەمجارە پارتی کەسێکی بنەماڵەی بارزانی دادەنێت بە بەرپرسی سلێمانی، پارتی لەچەندین هەڵبژارن کە لەساڵی ٢٠٥ەوە لە سلێمانی و هەڵەبجە کراوە، تەنها توانیویەتی لەنێوان ( ٨٠ تا ١٠٠) هەزار دەنگ بەدەست بهێنێت. 



AM:09:07:29/02/2016