"پشتیوان سادق ده‌ماری ئەوانه‌ی گرتوە مینبەری مزگەوتیان بەكارهێناوە"

به‌رپرسێکی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف رایگه‌یاند" ئەوەی پشتیوان صادق كردوێتی تەنها ئەوەیە دەماری ئەو كەسانەی گرتوە كە مینبەری مزگەوت و پیشەی مەلایەتیان بۆ حزبایەتی و شێواندنی ئاسایشی كۆمەڵایەتی بەكارهێناوە".

مەریوان نەقشبەندی، بەرێوەبەری پەیوەندیەكان و پێكەوەژیانی ئاینی لەوەزارەتی ئەوقاف له‌ پۆستێکدا له‌سه‌ر کاره‌کانی د. پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف، که‌به‌ناونیشانی "هەوڵی تێوەگلانی ئەوقاف و مزگەوت و مامۆستای ئاینی لەكێشەسیاسیەكان هەوڵێكی نەزۆكە"،  ده‌ڵێت" نزیكەی 5 مانگە د.پشتیوان صادق وەزارەتی ئەوقاف بەوەكالەت بەڕێوەدەبات و بەشێوەیەكی پیشەیی یاسا و رێنماییەكان جێبەجێ دەكات و چاكسازیەكانیشی لە(هەولێر) شارەكەی خۆیەوە دەستپێكردوە و تائێستا یەك فەرمانی بەرێز(كەمال موسلیم)وەزیری ئەوقافی هەڵنەوەشاندوەتەوە و بۆ یەكەمجاریش لەناو هەموو وەزیرەكانی ئەوقافدا هەموو دەسەڵاتە ئیداریەكانی خۆی داوەتە بەرێوەبەری گشتی و بەرێوەبەرەكانی ئەوقاف لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستاندا".

ناوبراو له‌ درێژه‌ی قسه‌کانی که‌ تایبه‌ته‌ به‌داکۆکیکردن له‌ وه‌زیری ئه‌وقاف ئه‌و ده‌خاته‌روو" ئەو هەڵمەتەی لەم رۆژانەی رابردودا لەچەند میدیایەك و تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان لەلایەن هەندێ كەس و گروپی سیاسی بەرامبەر مزگەوت و مامۆستایانی ئاینی و د.پشتیوان صادق وەزیری ئەوقاف بەوەكالەت بەرێوەدەبرێ "بۆ تێوەگلانی وەزارەتی ئەوقاف و مزگەوت و مەلایە لەكێشە سیاسیەكانی ئەمرۆی نێوان حزبەكان و بۆ شێواندنی ئاشتی كۆمەڵایەتیە"كە ئەوەش هەوڵێكی نەزۆكە و هەرگیز نایەتەدی".




AM:11:17:29/02/2016