كۆبوونەوەی سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆتایی هات

كۆبوونەوەی سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەرلەمان كوردستان لەسەر پرسی كاراكردنەوەی پەرلەمان كۆتایی پێهات‌و كۆبوونەوەی دواتر هەفتەی داهاتوو ئەنجام دەدرێت.

دوای ئەوەی هەر چوار فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان یەكگرتوو و كۆمەڵ و گۆڕان و یەكێتی لە نێوان خۆیاندا كۆبوونەوە بەپێی زانیاریەكانیش دواتریش هەر ئەمڕۆ فراكسیۆنی پارتی دوای كۆبونەوەی لەگەڵ بارزانیدا ئەویش لەگەڵ ئەوچوار فراكسیۆنەی تردا كۆبوەتەوە.

لەمبارەیەوە  ئەبوبەكر هەڵدەنی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو  لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند: هەفتەی داهاتوو دانیشتنێكی دیكە ئەنجام دەدرێت‌.

وتیشی: کۆبوونەوەی ئەمڕۆ هەنگاوێکی گرنگ بووە وۆ چارەسەری کێشەکان و کاراکردنەوەی پەرلەمان و هەفتەكەی داهاتوو بە بەشداری هەموو فراكسیۆنەكان كۆبوونەوە ئەنجام دەدرێت.


PM:03:01:02/03/2016