عەلی باپیر داوا دەكات توركیا دان بەمافی كورددا بنێت

ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی داوا لەتوركیا دەكەات دان بە مافەكانی كورد بنێت وەك هاوڵاتییەكی یەكسان لەگەڵ هاوڵاتیانی تورك.

بەپێی راگەیەنراوێك،  له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ فاروق قه‌یماغچی، باڵیۆزی‌ توركیا له‌عێراق، عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان ڕایگه‌یاند، ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) نابێته‌ بیانوو بۆ توندوتیژیی‌و سته‌م به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی كورد له‌و ناوچه‌ كوردنشینه‌كان.

وتیشی:" تاكه‌ چاره‌سه‌ر بۆ نه‌مانی توندوتیژیی، بریتیه‌ له‌دادپه‌روه‌ریی‌و دان نان به‌مافه‌كانی كورد وه‌كو هاوڵاتیه‌كی یه‌كسان له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی توركدا".

هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی تیشكی خسته‌ سه‌ر بارودۆخی عێراق به‌گشتیی‌و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی‌، سوپاسی توركیاشی كرد كه‌ هاوكارو پشتیوانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

له‌لایه‌ن خۆیشیه‌وه‌ باڵیۆزی‌ توركیا سوپاسی وه‌فده‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كرد بۆ سه‌ردانه‌كه‌یان‌و هیواخوازیش بوو سه‌ردانی به‌رده‌وام هه‌بێت له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی نێوان توركیاو هه‌رێمی كوردستان.




PM:01:28:05/03/2016