بەهۆی گێچەڵی سێكسییەوە سێ بەرپرس سزادراون
رێكخراوێكی بواری ژنان ئاشكرادەكات كە سێ بەرپرس لە هەرێمی كوردستان بەهۆی گێچەڵی سێكسییەوە سزادراون.
ئەمڕۆ یەک شەممە، ٦/٣/٢٠١٦، هانا شوان به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی ڕێكخراوی ڕاگه‌یاندن‌و ڕوناكبیری ژنان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند، جیاوازتر له‌هه‌ر پڕۆژه‌و ڕاگه‌یاندنێكی تر، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دوو پڕۆژه ڕاده‌گه‌یه‌نن، كه به‌بێ هیچ هاوكارییه‌كی مادی ئه‌نجامدراون، وتیشی:"پڕۆژه‌ی یه‌كه‌ممان ژماره ته‌له‌فونێكی تایبه‌ته، كه بریتییه له(07701557090) بۆ ئه‌و كچ‌و ژنانه دانراوه كه توشی گێچه‌ڵی سێكسی ده‌بنه‌وه، ڕاسته‌وخۆ ده‌توانن په‌یوه‌ندی پێوه‌بكه‌ن‌و كار له‌سه‌ر داواكارییه‌كانیان ده‌كرێت".
هانا شوان ئاشكرایكرد، ساڵی ڕابردوودا چه‌ند كه‌سێك، به‌سود وه‌رگرتن له‌پله‌و پۆسته‌كانیان گێچه‌ڵی سێكسیان به‌به‌رامبه‌ره‌كانیان كردوه، ته‌نانه‌ت گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌قوربانییه‌كه‌ش كردووه، ده‌ڵێت:" هاوكات هه‌ر ساڵی ڕابردوو، سێ كه‌س كه له‌پله‌ی باڵادابوون، به‌هۆی گێچه‌ڵی سێكسییه‌وه سزادراون‌و له‌كاره‌كانیان دورخاونه‌ته‌وه‌و یه‌كێكیشیان پله‌كه‌ی كه‌مكراوه‌ته‌وه".
PM:03:00:06/03/2016