ئه‌مڕۆش جارێکی تر پزیشک و کارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌کانی سلێمانی گردبوونه‌وه‌یه‌کیان له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌کانیاندا ئه‌نجامداو رایانگه‌یاند" له90% نه‌خۆشخانه‌کانی سلێمانی له‌حاڵه‌تی بایکۆتدان و ده‌وام ناکه‌ن".
پزیشک و کارمه‌ندانی ته‌ندروستی سلێمانی، به‌تایبه‌تی پزیشکه گه‌نجه‌کان که وه‌ک خۆیان ئاماژه‌ی بۆ ده‌که‌ن زۆربه‌ی هه‌ره‌زرۆی کاره‌کانی هاوڵاتیان ده‌که‌وێته سه‌ر شانی ئه‌وان، شه‌قامی سه‌ره‌کی نێوان نه‌خۆشخانه‌ی مناڵان و فێرکاری یان گرتووه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که له‌نێو ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌دا که بایکۆتی ده‌وامیان کردووه نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتن و نه‌شته‌رگه‌ری و مناڵان و ده‌یان نه‌خۆشخانه‌ی تری تێدایه که په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان به ژیانی خه‌ڵکه‌وه هه‌یه .
به‌پێی بۆچوونی چادێرانی ته‌ندورستی، ئه‌م بایکۆتکردنانه کاریگه‌ری راسته‌وخۆی کردۆته سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان و ئێستا ته‌نها نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش له سلێمانی کراوه‌ته‌وه که ئه‌ویش توانای به‌ده‌نگه‌وه چوونی ئه‌و هه‌موو نه‌خۆشانه‌ی نییه که له سلێمانی و گه‌رمیان و رانیه‌و چه‌مچه‌ماڵ و هه‌ڵه‌بجه‌وه دێن بۆ چاره‌سه‌رو زۆریشیان پێویستیان به چاره‌سه‌ری به په‌له‌یه.