داوا دەكرێت گروپی (G7) گرنگی بە كوردستان بدات
سەرۆكی حكومەتی هەرێم داوا دەكات لەكۆبوونەوەی داهاتووی گروپی (G7) كە لەتۆكیۆ دەبەسترێت، گرنگی بە دۆخی كوردستان بدرێت.
سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمیدا بڵاویكرده‌وه، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم‌و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، له‌گه‌ڵ باڵیۆز‌و نوێنه‌ری وڵاتانی (G7) و نوێنه‌ری یۆنامی‌و نوێنه‌ری یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌عێراق كۆبونه‌وه، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاندوه، قه‌یرانی دارایی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان دروستكردوه، بۆیه حكومه‌تی هه‌رێم پلانێكی تۆكمه‌ی بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قه‌یرانه داڕشتوه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم، داواشیكرد وڵاتانی جیهان هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌كه‌مترین زیان له‌م قه‌یرانه ده‌ربازی ببێت، ئاماده‌یی حكومه‌تیشی بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا له‌ڕێگه‌ی دیالۆگ‌و لێكگه‌یشتنه‌وه ده‌ربڕی‌و داوای له‌كۆبونه‌وه‌ی داهاتوی گروپی (G7)كرد كه له‌تۆكیۆ ده‌به‌سترێت، گرنگی به‌دۆخی كوردستان بدرێت.
PM:02:45:08/03/2016