حكومه‌ت له پاره‌ی چه‌ند مانگێكی ئاوی ماڵان خۆش ده‌بێت
حكومه‌تی هەرێم له دوای مانگی ئایاری ئه‌مساڵه‌وه پاره‌ی كرێی ئاو له رێگه‌ی پێوه‌ر وه‌رده‌گرێت و له مانگه‌كانی پێشوو خۆش ده‌بێت.
لەو بارەیەوە سه‌هه‌ند سیروان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆ بە رۆژنامەی (باس)ی راگه‌یاند، حكوومه‌ت بڕیاری داوه له 1ی 5ی 2016ه‌وه پاره‌ی ئاو له‌رێگه‌ی پێوه‌ری ئاو وه‌رده‌گیرێت، تا ئه‌و كاته به‌پێی رووبه‌ری خانوو دێته هژمار، كه بۆ خانووی 100 مه‌تری مانگانه 5 هه‌زاره و بۆ خانووی 200 مه‌ترییش 10 هه‌زاره.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆ ئاماژه‌ی به‌وه دا، مه‌رجیان بۆ وه‌رنه‌گرتنی پاره‌ی ئاو ئه‌وه‌یه كه هاووڵاتییان ده‌ستكاریی پێوه‌ره‌كان نه‌كه‌ن، گوتیشی: «هه‌ر كه‌س ده‌ستكاریی پێوه‌ر بكات یان بیشكێنێ 500 هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێت، ڕاسته هاووڵاتیی پێوه‌ره‌كه‌ی كڕیوه، به‌ڵام له داهاتوودا ده‌بێته موڵكی حكوومه‌ت و پاره‌كه به 4 قۆناخ ده‌درێته‌وه به جه‌ختیشی كرده‌وه، له‌دوای 1ی 5ەوە پاره وه‌رده‌گرن و ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن پێوه‌ر خوێندراوه‌ته‌وه سفر ده‌كرێته‌وه، ئه‌ویش به مه‌رج: «ئه‌وه‌ی دووقاتی ستانداری خه‌رجكردنی ئاو، ئاوی له پێوه‌ره‌كه خه‌رج كردبێت ئه‌وه غه‌رامه‌یه‌كی كه‌م ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر حاڵه‌تی خه‌رجكردنی ئاو ئاسایی بێت، ئه‌وه هیچی لێ وه‌رناگیرێت و سفر ده‌كرێته‌وه».
به‌پێی ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له هه‌رێمی كوردستان، یه‌ك ملیۆن هاوبه‌شی ئاو هه‌یه. ئه‌و به‌رپرسه روونی كرده‌وه، له سه‌ره‌تای مانگی پێنج سه‌ردانی ماڵه‌كان ده‌كرێت و خوێندنه‌وه‌كه ده‌نووسرێت و له كۆتایی مانگی پێنج بۆ به‌راوردكردنی به‌كارهێنانی ئاو، دووباره سه‌ردانی ماڵه‌كان ده‌كرێته‌وه.
گوتیشی: «له مانگی پێنجه‌وه به‌م شێوه‌یه پاره وه‌رده‌گیرێت، مانگی یه‌كه‌م 15 مه‌تر سێجا به 300 دیناره، دواتر ده‌بێته 500 دینار، مانگی سێیه‌م ده‌بێته هه‌زار دینار و مانگی چواره‌م ده‌بێته هه‌زار و 500 دینار، ئه‌گه‌ر خه‌ڵك زیاده‌ڕۆیی بكات، ئه‌وه ده‌بێته 5 هه‌زار دینار».
هه‌ر مه‌تر سێجایه‌ك ده‌كاته هه‌زار لیتر، هه‌زار لیتریش ده‌كاته 5 به‌رمیل ئاوی ماڵان. ئه‌گه‌ر هاووڵاتییه‌ك رۆژانه هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو خه‌رج بكات، كرێی مانگانه‌ی 12 هه‌زار دینار ده‌بێت.
ئه‌و پێوه‌رانه‌ی داندراون، میكانیكین و پێوه‌ری زیره‌ك نین، له‌نێو پێوه‌ره‌كه په‌روانه‌یه‌ك هه‌یه كه ئاوه‌كه له په‌روانه‌كه ده‌دات بڕی ئاوی به‌كارهاتووی هه‌ر ماڵێك ئه‌ژمار ده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆ روونی كرده‌وه، پێوه‌ری ئاو هه‌موو گه‌ڕه‌كه‌كان و قه‌زا و ناحیه و گونده‌كانیش ده‌گرێته‌وه و سه‌رتاسه‌رییه.
PM:04:05:08/03/2016