لیژنهی قهیرانهکان لهبارهی موچهوه کۆدهبنهوه
ئهمڕۆ لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان لەسەر پێداچوونەوە بە سیستمی پاشەکەوتکردنی موچە کۆدەبێتەوە.
بە پێی زانیارییەكانی سپی کۆبونهوهکه، لە هەولێر کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ دەستپێدەکات، تیایدا تاوتوێی ئەوە دەکرێت کە ئەو فەرمانبەرانەی موچەکانیان لە ٣٠٠ هەزار دینارە کەمترە پاشەکەوتکردنی مووچە نەیانگرێتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر پێداچونەوە بە سیستمی پاشەکەوتکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمدا دەکرێت.
لەو کۆبوونەوەیەدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی جێگرەکەی لەگەڵ وەزیری سامانە سروشتییەکان و بریکاری وەزارەتی دارایی بەشدارن.
AM:10:37:09/03/2016