پارتی وه‌ڵامی توندی کۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌داته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی ئیسلامی وه‌ڵامی پارتی دایه‌وه له‌باره‌ی وته‌یه‌کی عه‌لی باپیر که له چاوپێکه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ سایتێکی تورکی وتویه‌تی، ''بەرەنگاربوونەوی پەكەكە بە مانای زوڵمكردن لە كوردی توركیا نایەت"، سایتی ره‌سمی پارتی بڵاویکردۆته‌وه که فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له به‌غدا بێ‌ئاگا و بێسه‌لیقه و ساده‌ن.
لە ڕونكردنەوەکه‌ی پارتیدا هاتووه "دەربارەی هەواڵێكی ڕۆژی شەشی ئەم مانگەی ماڵپەڕەكەمان لە ماڵپەڕی "هابەر حەوت"ی توركی گوازراوەتەوە، ڕوونكردنەوەیەك بە ناوی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه."
سایته‌که‌ی پارتی بڵاوکردۆته‌وه "كە زۆر وشە و دەستەواژی ناشیرین و دوور لە ئەتەكێتی قەڵەم و نووسینی وا بەكار هێنراون، لە ڕوومان نایەت ئاماژەیان پێبدەین و زۆر چاك دیار و ئاشكرایە كە، ئەو جۆرە زمانە ڕێك دەربڕی ڕاستەقینەی ئاستی نووسەرانی ڕوونكردنەوەكەیە".
له رونکردنه‌وه‌که‌دا سایتی ره‌سمی پارتی ئاماژه به ئه‌وه ده‌کات که " لە كۆتاییی هەواڵەكەدا ناوی سەرچاوەكەمان داناوە و نووسیومانە "هابەر 7"، بەڵام ئەوە بێئاگایی و بێسەلیقەتی و سادەییی نووسەرانی ئەو ڕوونكردنەوەیەی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامییە لە بەغدا كە پێدەچێ تاقەتیان نەبووە تا كۆتاییی هەواڵەكە بخوێننەوە و سەرچاوەكە ببینن، بۆیە هەر زوو هەڵچوون و ئەو شتە بێسەروبەرەیان نووسیوە".
ماڵپەڕی فەرمی پارتی نوسیویەتی " دەبوایە ئەو فراكسیۆنە سەرەتا داوای ڕوونكردنەوە و سەرچاوەی هەواڵەكەی لە ئێمە بكردایە كە عورفی كاری مێدیاییش وایە، نەك پەلاماردانی بێ هۆ و لەخۆڕا".
له هه‌واڵه‌كه‌دا ماڵپه‌ڕی "هابه‌ر7"ی توركی ده‌ڵێت، عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له دیداریدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا گوتوویه‌تی: ''به‌ره‌نگاربوونه‌وی په‌که‌که به مانای زوڵمكردن له كوردی توركیا نایه‌ت".
له کۆتایی رونکردنه‌وه‌که‌دا سایتی ره‌سمی پارتی لینکی گفتوگۆکه‌ی عه‌لی باپیری داناوه، که ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌یه
http://www.haber7.com/ortadogu/haber/1828424-kuzey-iraktan-turkiyeye-pkk-tesekkuru?wr=1
PM:12:06:09/03/2016