جێگری پارێزگای سلێمانی دابه‌زاندنی نرخی شتومه‌ک و پێداویستیه‌کانی هاوڵاتیانی راگه‌یاند.
سه‌ردار قادر جێگری پارێزگای سلێمانی له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌گه‌ر‌یدا دابه‌زینی نرخی شتومه‌که‌کانی راگه‌یاندو به‌پێی ئه‌و لیسته‌ی راگه‌یاندرا نرخی کرێی خانووبه‌ره به 20% دابه‌زی.
هه‌روه‌ها نرخی ئینتەرنێتیش بەڕێژەی لەسەدا 10 بۆ 30% دادەبەزێنرێت.
نرخی گۆشتییش وه‌ک جێگری پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ کرد گۆشتی بەرخ بە 13 هەزار دینار دیاریكراوەو مەڕ بە 11 هەزار و قیمە بە 13 هەزار دینار.
سەردار قادر ئاماژەی بەوەشكرد، لەم مانگەدا نرخی مۆلیدە ئەهلییەكان كراوە بە پێنج بۆ پێنح هەزارو نیو دینار‌و ئەو نرخەش بەردەوام لە گۆڕانكاریدایە.