به‌یانی ئه‌مڕۆ 3/12 له رۆژئاوای که‌رکوک 6 خۆکوژ هێرشده‌که‌نه سه‌ر باره‌گای لیوای 2 هێزی پێشمه‌رگه له رۆژئاوای که‌رکوک.
له لێدوانێکدا بۆ سپی، وه‌ستا ره‌سوڵ به‌رپرسی میحوه‌ری باشووری که‌رکوک به سپی راگه‌یاند" کاتژمێر 4 ی به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ش خۆکوژ له‌رێگای چه‌ند گوندێکی عه‌ره‌ب نشینه‌وه له‌رۆژئاوای که‌رکوک خۆیان گه‌یانده باره‌گای لیوای دووی هێزی پێشمه‌رگه‌و په‌لاماری ئه‌و باره‌گایه‌یان دا".
به‌ر پرسی میحوه‌ری باشووری که‌رکوک ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد پێشمه‌رگه‌کان جوامێرانه لێیان هاتوونه‌ته ده‌ست و تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ڕبووه‌و له‌ئه‌نجامدا پێشمه‌رگه خۆکوژه‌کانیان کووشتووه‌و ته‌رمی سیانیان ده‌ست پێشمه‌رگه که‌وتووه.
وه‌ستا ره‌سوڵ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کردووه ئه‌و هێرشه‌که له میحوه‌ری رۆژئاوای که‌رکوک بووه‌و خۆکوژه‌کان سوودیان له‌و گونده عه‌ره‌ب نشینانه‌ی ئه‌و ده‌ڤه‌ره وه‌رگرتووه که ده‌که‌ونه ژێر ده‌ستی پیشمه‌رگه‌و له‌وێوه هێرشیان کردۆته سه‌ر باره‌گای لیواکه.
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که له‌و هێرشه خۆکوژیه گه‌وه‌ره‌یه‌دا پێشمه‌رگه‌یه‌ک شه‌هیدبووه‌و سیانی تر برینداربوون.