کۆبوونەوەی پارتی‌و یەکێتی بێ راگەیاندن کۆتایی هات

لەماوەی هەفتەیەکدا یەکێتی و پارتی دووجار کۆدەبنەوە، کۆبوونەوەی ئەمجارە بەبێ هیچ راگەیاندراوێک کۆتایی پێهاتوو، هەردوولا جەختیان لەسەر بەردەوامی کۆبوونەوەکان کرد.

جارێکی تر هەردوو لایەنی پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆبوونەوە، وەفدی پارتی لە فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی و مەحمود محەمەد و رۆژ نوری شاوەیس ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پێکهاتبوون، وەفدی یەکێتیش لە مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و حاکم قادر و عومەر فەتاح ئەندامانی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی پێکهاتبوون.

کۆبوونەوەی دووەمی ئەو دوولایەنە لەکاتێکدایە کە پێنج مانگە پەرلەمان پەکخراوەو وەزیرەکانی گۆڕانیش لەو کاتەوە لە کابینەی حکومەتی هەشتەم دەرکراون.




PM:08:20:12/03/2016