نرخی كارەبای موەلیدە دیاریكرا
بەڕێوبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئاشكرای دەكات، لە چوارچێوەی كەمكردنەوەی نرخی كاڵاو شمەك لە سلێمانی، نرخی ئەمپێری كارەبای موەلیدە بۆ 5 هەزار و 250 دینار كەمكرایەوە.
لە ڕاگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبا سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، لە كۆبوونەوەیەكدا، كە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبا سلێمانی بەڕێوەچوو، هەر یەك لە بەختیار عەبدوڕەحمان، قائیمقامی قەزای ناوەند و ئەندازیار سالار حسام الدین بەرێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی و نوێنەی بەشی ئابووری بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و دەستەی شارەزایانی تەكنیكی بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبا و نوێنەری سەندیكای مۆلیدە ئەهلیەكان و شارەكانی نیشتەجێبوون (ستیەكان) ئامادەی بوون، نرخی كاتژمێرێك كارەبا مۆلیدە ئەهلیەكان بۆ ئەمپێرێك لە (45) دینارەوە كەم كرایەوە بۆ (35.5) دینار.
ڕاشیگەیاندووە، دوای گفتوگۆكردن و هەڵسەنگاندنی خەرجی مۆلیدەكان و دابەزینی نرخی سووتەمەنی بە تایبەتی گازئۆیل، بڕیار لەسەركەمكردنەوی نرخی كارەبای مۆلیدە درا.
ئەوەشخراوەتەڕوو، سەبارەت بە نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان بۆ مانگی ئازار لە سنوری پارێزگای سلێمانی، نرخی ئەمپێرێك 5 هەزار و 250 دینار دەبێت.
PM:04:26:14/03/2016