لە کەرکوک داعش هێرش دەکات‌و پێشمەرگەو حەشد پلان دادەنێن بۆ هێرش

بەیانی ئەمڕۆ بەسوود وەرگرتن لەخراپی کەشوهەوا داعش لە میحوەری رۆژئاوای باشووری کەرکوکەوە هێرشی کردە سەر سنگەرەکانی پێشمەرگە، ئەمە لەکاتێکدایە پێشمەرگەو حەشدی شەعبی پالان دادەنێن بۆ ئازادکردنی ناحیەی بەشیر.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٣/١٥ چەکدارانی داعش بە سودوەرگرتن لە دۆخی تەمومژاوی هێرشی كردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە میحوەری باشوری رۆژئاوای كەركوك لەگوندی گڕاوەو، دوای شەڕێکی قورس چەکدارانی داعش شکێنران.
لەوشەرەدا کە چەکدارانی داعش تێکشکێنران، زیانەکانی پێشمەرگە یەک شەهیدو پێنج بریندارە کە لەنێو بریندارەکاندا ئەفسەریان بە پلەی عەقید و نەقیب تێدایە.

هەر ئەمرۆ لە پارێزگای کەرکوک لەبینای پارێزگاری کەرکوک بەبەشداری ‌فەریق روکن ریاز جەلال فەرماندەی هێزی وشکانی عێراق و هادی عامری سه‌رۆكی رێكخراوی به‌درو شێخ جه‌عفه‌ر فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70ی و سیروان بارزانی به‌رپرسی میحوه‌ری گوێر لەگەڵ نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك كۆبوونه‌ووە‌.

کۆبوونەوەی ئەم بەرپرسە لەگەك ئەو بەرپرسە سەربازیانە بەمەبەستی دانانی نەخشەیەکە بۆ رزگارکردنی ناحیەی بەشیری باشووری کەرکوک کە دانیشتوانەکەی تورکمانی شیعەن و ساڵ و نیوێکە بەدەست چەکدارانی داعشەوەیە.



PM:01:21:15/03/2016