مه‌حمود سه‌نگاوی: نه‌ده‌بوو پاڤێڵ بەشداری كۆبوونەوەی مەكتەب سیاسی بكات
ئەندامیكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێیوایە نەدەبوو پاڤێل تاڵەبانی بەشداریی كۆبوونەوەی شاندی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەگەڵ پارتی بكردایە.
بەشداریی پاڤێڵ تاڵەبانی لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی‌و پارتی لەناو سەركردایەتی یەكێتی چەندین بۆچوونی جیاوازی دروستكردوە.
بەپێی رۆژنامەی ئاوێنە لەمبارەیەوە مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەڵێت: ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه كۆبونه‌وه‌ی پارتی سیاسییه، ده‌بێت به‌رپرسه سیاسییه‌كان به‌شداری بكه‌ن، نه‌ده‌بوو پاڤێڵ تاڵه‌بانی به‌شداری بكات، با خۆی وه‌ڵامی بداته‌وه بۆچی چووه‌و بۆ به‌شداری كردووه.
PM:04:59:15/03/2016