وێنە.. چوارەمین دیداری سلێمانی لە زانکۆی ئەمەریكی دەستیپێکرد

ئەمڕۆ چوارشەممە 16/3 چوارەمین دیداری سلێمانی لە زانکۆی ئەمەریکی دەستیپێکرد.

لە وتاری دەستپێکردنی دیداری سلێمانیدا بەرهەم ساڵح جێگری دووەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی و سەرۆکی بۆردی زانکۆی ئەمەریكی ڕایگەیاند، گۆڕانکاری لە ناوچەکەدا ڕوودەدات و متمانەم بەلایەنەکانە بۆ گەیشتن بە ڕێگە چارەیەکی گونجاو بۆ کێشەکان.

ڕاشیگەیاند، پێویستە ڕیزەکانیان ڕیکبخەنەوە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر، هەروەها وتیشی پێویستە کورد یاریزانێکی باش بێت و نەبێتە قوربانی ڕێککەوتنەکانی ناوچەکە.
پاشان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان وتارێكی پێشكەش كرد‌و تێیدا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە "زۆرگرنگە كێشە ناوخۆییەكانمان زوو چارەسەر بكەین".
سەرۆكی حكومەت بە ئاماژە بە شەڕ لەگەڵ چەكدارانی داعش وتیشی: هێشتا شەڕێكی درێژمان لەپێشە‌و گرنگە بەسەر داعشدا سەركەوین.

لە پانێڵی یەکەمی دیدارەکە گفتوگۆ دەکرێت لەسەر جەنگی دژی "تیرۆر" لە عێراق و زەمینە سازی بۆ جارێکی تر هەستانەوەی عێراق لەڕووی ئەمنی و ئابوورییەوە.

لە پانێڵەکەدا چوار کەس بەشدار دەبن کە ئەوانیش برێت مەکگۆرک نوێنەری تایبەتی ئۆباما لە عێراق دژی داعش، جەعفەر شێخ مستەفا وەزیری پێشووی پێشمەرگە، پارێزگاری نەینەوا و سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری عێراق.
















AM:10:18:16/03/2016