بەرهەم ساڵح: خۆم بەهەڵەبجەیی دەزانم و هەڵەبجە لەناخمدایە

 سەرۆكی بۆردی زانكۆی ئەمریكی ‌و سەرپەرشتیاری دیداری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەشێكی دیداری سلێمانی بۆ رێزلێنانی كیمیابارانی هەڵەبجە بوو، خۆم بەهەڵەبجەیی دەزانم ، بۆیە دەبێت خەڵكی هەڵەبجە بزانن كە ئەم یادە بۆ بەرز راگرتنی هەڵەبجە بووە.

د.بەرهەم ساڵح جێگری ؛سەرۆكی بۆردی زانكۆی ئەمریكی ‌و سەرپەرشتیاری دیداری سلێمانی؛ لە لێداونێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە، بەشێكی دیداری سلێمانی بۆ رێزلێنانی كیمیابارانی هەڵەبجە بوو، خۆم بەهەڵەبجەیی دەزانم و هەڵەبجە لەناخمدایەو سەرجەم باسەكان لەسەر هەڵەبجە بووە، بێگانەكان ئاگاداری كێشەكانی ئێمەن، لەدیداری سلێمانیشدا زیاتر كێشەكانمان دەركەوت و كەوتە بەرچاوی ئەوان.

دەشڵێت:"ئەم دیدارەی سلێمانی جیاواز لەبۆنەكانی دیكە جێگەی كۆبوونەوەی لایەنە جیاواز و ناكۆكەكانە و هەندێك لەو ناكۆكیانە واقعین و هەن، لەم دیدارە باسی لێوەدەكرا، دەبێت فێربین یەكتری قبوڵ بكەین، بەلای منەوە دیداری سلێمانی بایەخێكی زۆری هەبوو".

ڕاشیگەیاندوە ، بێگانەكان ئاگاداری كێشەكانی ئێمەن، لەم دیدارەدا زیاتر ئاگاداری كێشەكانمان بوون، كۆمەڵگەی كوردیش بەدەر نییە لە كەموكورتی و كێشەكانیشمان قوڵن.




PM:05:39:17/03/2016