كۆبوونەوەی سێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق بە ئامادەبوونی نوێنەری كوتلە سیاسیەكانی پەرلەمانی عێراق، لە بەغدا دەستی پێكرد.
کۆبوونه‌وه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی کۆمار و سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له کۆشکی سه‌لامی شاری به‌غداد ده‌ستی پێ‌کرد و تێیدا گفتوگۆ ده‌کرێت سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌کانی به‌غدا و پرۆسه‌ی چاکسازی له عێراق.
به گوێره‌ی زانیارییه‌کان له‌سه‌ر داوای سه‌رۆکایه‌تی کۆمار به‌شداری به نوێنه‌ری سه‌رجه‌م حزبه‌کانی په‌رله‌مان کراوه.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدا دێت دوێنێ چواره‌مین خۆپیشاندان ئه‌نجام درا له لایه‌نگیرانی ڕه‌وتی سه‌دره‌وه و ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش مۆڵه‌ته 45 ڕۆژییه‌که‌ی موقته‌دا سه‌در بۆ ئه‌نجامدانی چاکسازی له عێراقدا کۆتایی دێت.