هەر هاوڵاتیەك دەتوانێت بڕی 50 ملیۆن دینار لە حكومەت قەرز وەربگرێت
بە بڕیارێكی حەیدەر عەبادی بڕی 5 ترلیۆن دینار وەك قەرز دەدرێت بە هاوڵاتیانی عێراقو ئەمە قەرزە هاوڵاتیانی هەرێمیش دەگرێتەوە.
حەیدەر عبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رەزامەندی دەربڕی بە پێدانی بری پێنج ترلیۆن دینار وەكو قەرز بە هاوڵاتیانی عێراق.
قەرزەكە ۸٠٪ ی بەپێی رێژەی دانیشتوان و ۲٠٪ ی بەپێی رێژەی هەژاری پارێزگاكانی عێراق بەسەر سەرجەم پارێزگاكاندا دابەشدەكرێت.
بەپێی ئەو راگەیاندراوەی بڵاوكراوەتەوە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانیش دەتوانن سود لەم قەرزە وەربگرن.
بەگوێرەی رێنماییەكان هەرهاوڵاتییەك بۆی هەیە بڕی (٥٠) ملیۆن دینار وەك قەرز وەربگرێت كە لە دوای ساڵی یەكەمەوە بۆ ماوەی (۱٠) ساڵ دەدرێتەوە بە ڕێژەی سوودی لەسەدا 2 كە بڕی قیستەكان یەكسان دەبن و بەدوو جار هاوڵاتی وەریدەگرێت و دەتوانیت خانوی پێدروست بكات یان شوقەی پێ بكڕێت یان ئەگەر خانوەكەی بەهۆی تیرۆرەوە رووخاوە پێی چاك بكاتەوە.
PM:11:39:26/03/2016