توركیا: پەكەكە زیاتر لە 5 هەزار كەسی كوشتوە
رەجەب تەیب ئەردۆغان رایدەگەینێت لە مانگی 10ی ساڵی رابردوەوە تا ئێستا زیاتر لە 5 هەزار كەس لەلایەن گەریلاكانی پەكەكەوە كوژراون.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ؛سەرۆك كۆماری توركیا؛ لەمیانەی بەشداریكردنی لە مەڕاسیمێكی ئەكادیمیای پۆلیس لە ئەنكەرە، ئەمڕۆ دوو شەممە ڕایگەیاند، بەهۆی ئالۆزی و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی ناوچە كوردنشینەكانی توركیاوە، لە مانگی حوزەیرانی ڕابردووەوە 5 هەزار و 359 كەس كوژراون، كە بە وتەی ئەو لایەنگرانی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" بوون.
ئەردۆغان ئاشكراشی كرد، بەهۆی ئالۆزییەكانەوە 355 سەرباز و ئەفسەر و ئەندامانی هێزە ئەمنییەكانی توركیا كوژراون، كە بە وتەی ئەو لە ناوچە كوردنشینەكان كوژراون و مەبەستی باكوری كوردستان بوو.
PM:05:55:28/03/2016