په‌رله‌مامانتارێکی گۆڕان ئامارێکی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کان ده‌خاته روو و ده‌ڵێت" ، بەپێی داتاکانی ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەکان دەبێت ئێستا مانگانە دوو موچە دابەش بکرێت چونکە داهاتی نەوت لەسەدا ٥٠ زیادی کردووه".
عەلی حەمە ساڵح په‌رله‌مانتاری گۆڕان له نووسینێک له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک "له مانگی یه‌کی ئه‌م ساڵدا ئاشتی هه‌ورامی، وتی: داهاتی نه‌وت ٦٥٠ ملیۆن دۆلار بووه، ٧٥ ملیۆن دۆلاری درا به کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان، ئه‌وکات به‌رمیلی نه‌وت ٢٨ دۆلار بوو، رۆژانه‌ش وه‌ک ئێستا ٦٠١ هه‌زار به‌رمیل ده‌فرۆشرا."
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت" ئێستا نرخی نرخی به‌رمیلێک نه‌وت ٤١ دۆلاره، واته داهاتی نه‌وت نزیکه‌ی ٥٠٪ زیادی کردووه، به‌پێی ژماره‌کانی د.ئاشتی بێت ده‌گاته ٩٠٠ ملیۆن دۆلار، به‌مه‌ش مانگانه به‌پێی سیستمی نوێ دوو موچه و سیستمی کۆنیش موچه‌یه‌ک دابینده‌کرێت و زیاتر له ١٥٠ ملیۆن دۆلاریش ده‌مێنێته‌وه.
ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی نووسیوە "دوێنێ که‌یسێکم داوه به داواکاری گشتی و دادگا، پێشتریش داومه چه‌ندین به‌رپرسی ئه‌م وڵاته که دیارنه‌بوونی سه‌دان ملیۆن دۆلاری نه‌وت له سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی نه‌وته‌وه ده‌سلمێنێت، به‌ڵام که‌س ده‌نگی لێوه نایه‌ت. بۆ!! "
عه‌لی حه‌مه ساڵح جه‌خت له‌سهر ده‌کاته‌وه که "شه‌رمە له‌م کاتی ئه‌زمه و برسێتیشه‌دا گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رده‌وام بێت".