قه‌ره‌یلان: قۆناغی بەهاری مێژوویی دەستی پێكرد
موراد قه‌ره‌یلان فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) داوا له هه‌موو هێزه‌كانیان ده‌كات قۆناغی به‌هاری مێژوویی ده‌ستپێبكه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی بچنه ناو شاره‌كانی باكووری كوردستانه‌وه.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی فورات نیوز دوێنێ دووشه‌ممه قه‌ره‌یلان لە وتەیەكدا بە بۆنەی سیهەمین ساڵیادی گیانبەختكردنی "عەگید ماحسوم كوركماز" روو لە هێزه‌كانی گه‌ریلا رایگەیاند: "ده‌بێت گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه بێنه سه‌رخه‌ت، به‌ڵام نابێت گه‌ریلا بچنه ناو شاره‌كان و له شاخه‌وه پشتگیری بكه‌ن له به‌رخودانی گه‌نجانی كورد (یه‌په‌سه)".
وتیشی: "ئه‌گه‌ر سوپای توركیا نه‌چوایه‌ته ناو شاره‌كان گه‌ریلاش نه‌ده‌هاته سه‌رخه‌ت. پێویست نه‌بوو سوپای توركیا به‌م شێوه‌یه بچێته ناو شاره‌كان و شه‌ڕ بگاته ئه‌م ئاسته".
قه‌ره‌یلان جه‌ختیكرده‌وه، به‌رخودان له شار و شاخ و ده‌شته‌كان بڵاوده‌بێته‌وه‌و و نابێت بۆ خاتری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ردۆغان، گه‌نجانی كورد و تورك بدرێن به‌كوشت، ده‌بێت بیر له چاره‌سه‌ر بكه‌نه‌وه‌و یه‌كه‌م رێگاش ئازادی ئۆجه‌لان و قبوڵكردنی خۆسه‌ری كوردانه، تا ئه‌وانه‌ش نه‌بێت چاره‌سه‌ر مه‌حاڵه.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل هەروەها وتی قۆناغی بەهاری مێژووی دەستی پێكرد. بە دەرفەتێكی زۆر گەورەوە هاتووینەتە ناوبەهار‌و ئێمە وە بزوتنەوەیەكی ئازادیخواز لە بەهێزترین قۆناغی خۆمانداین‌و بە تەواوی بڕوامان بەهاوڕێیانی خۆمانە.
PM:02:34:29/03/2016