به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ناسنامه‌ی ئه‌و داعشه کورده‌ی، پێشمه‌رگه‌یه‌کی شه‌هید کرد ئاشکرا ده‌کات و رایده‌گه‌یه‌نێت پێشمه‌رگه دیله‌که به‌ر له شه‌هید بوونی به‌رده‌وام هاواری کردووه (بژی كورد - بژی كوردستان - بژی پێشمەرگە).
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک رایگه‌یاندووه ئه‌و تیرۆریسته کورده‌ی پێشمه‌رگه‌که‌ی شه‌هید کردووه به ره‌گه‌ز ئێرانییه.
له‌باره‌ی تۆماری ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی که شه‌هید کردنی پێشمه‌رگه‌که نیشان ده‌دات، نه‌قشبه‌ندی نوسیویه‌تی، "بەپێی ئەو زانیاریانەی لەخەڵكی موسڵەوە گەیشتوە تۆماركردنی دیمەنی سەربڕینی پێشمەرگەیەك و بڵاوكردنەوەی 3 رۆژی پێویست بووە و زیاتر لە 50 چەكداری داعش و 4 وێنەگر سەرقاڵی تۆماركردنی دیمەنە ڤدیۆییەكە بوون."
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی نه‌قشبه‌ندی ئاشکرای کردوون، "سەرەتا تیرۆرستانی داعش ویستویانە بەچاوی كراوە ئەو 3 دیلە و پرۆسەی سەربڕینی پێشمەرگەكە وێنەبگرن، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەردەوام پێشمەرگە دیلەكان بەدەنگێكی بەرز و ئازایانە هاواریان كردوە (بژی كورد - بژی كوردستان - بژی پێشمەرگە)چەند جارێك دیمەنی وێنەگرتن و تۆمارە دەنگیەكەیان دواخستووە و دواتر بەناچاری چاویان بەستوون بۆ ئەوەی نەبینن كە كامێرا وێنەیان دەگرێت و بێدەنگ بوون."
نقشبه‌ندی نوسیویه‌تی، "بەبۆچونی من بڵاوكردنەوەی ئەم گرتەڤدیۆییە تەنها بەهۆی بۆردومان و گورزەكانی پێشمەرگە بۆ سەر تیرۆرستانی داعش نەبووە، بەڵكو بەهۆی ترسی داعشەوە بووە لەهەڵاتنی ئەو ژمارەكەمەی كوردانی ناو داعش و بەجێهێشتنی ریزەكانیانە كە لەم چەند مانگەی رابردودا بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردوە."
به بڕوای نه‌قشبه‌ندی "پیشاندانی ئەم تیرۆرستە بەجلی كوردیەوە و قسەكردنی بەكوردی بۆ ئەوەیە بوار بۆ چەكدارە كوردەكانی ناو داعش نەمێنێ كە لەفكری ژەنگاوی ئەو تیرۆرستانە پاشگەز ببنەوە و خۆیان تەسلیم بەهێزەكانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەكانی كوردستان نەكەنەوە و نەشتوانن سنووری ژێردەسەڵاتی داعش بەجێبێڵن."