نرخی
دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا گۆڕانی بەخۆیەوە بینی و نرخی ١٠٠ دۆلار ٢٥٠ دینار
دابەزی.
خاوەنی
نوسینگەی پشدەر، ئەحمەد ڕەشید، بە سپی ڕاگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ بەهای دۆلار کەمێک
دابەزی بە بەراورد لەگەڵ کاتی کردنەوەی بازاڕدا.
ناوبراو
وتی ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕدا، نرخی ١٠٠ دۆلار دابەزی بۆ ١٢٨ هەزار و
٢٥٠ دینار لە کاتێکدا بەیانی نرخەکەی بە ١٢٨ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو.