كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا ده‌ستیپێكرد
كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی كورد له‌شاری به‌غدا له‌باره‌ی گۆڕانكارییه وه‌زاریه‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادی و پشكی كورد له حكومه‌تی ته‌كنۆكرات دەستی پێ‌کرد.
شوان داودی وته‌بێژی فراكسۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌په‌رله‌مانی عیراق به میدیاكانی حیزبەكەی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 2/4/2016 كوتله كوردستانییه‌كان له‌په‌رله‌مانی عیراق له‌كۆبوونه‌وه‌داین بۆ ده‌ركردنی كۆتا بڕیار سه‌باره‌ت به‌و گۆڕانكارییانه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌یدا ئه‌نجامی داوه‌و پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كردووه به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران پێكهاته‌ی نوێی حكومه‌ته‌كه‌ی پێشكه‌شی په‌رله‌مانی عیراق كرد به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌نكردنی، كه تێیدا له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتوویی و بڕوانامه‌و شاره‌زایی وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی ده‌ست نیشانكردووه، كه تێیدا سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانی گۆڕیوه جگه له‌وه‌زیری به‌رگری و ناوخۆ، هه‌روه‌ك ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌كانیشی بۆ 16 وه‌زاره‌ت كه‌مكردووه‌ته‌وه
AM:11:58:02/04/2016