حكومەتەكەی عەبادی گۆڕانی بەسەردادێت‌و كورد وەزیرەكانی وەردەگرێتەوە

بڕیارە پاش نیوەرۆی ئەمرۆ سەرۆكی سەرجەم فراكسیۆنەكانی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق، بۆ تاوتوێكردنی پرسی گۆڕانكارییە وەزارییەكان كۆببنەوە.

بەپێی راگەیەنراوی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق سەرۆكی كوتلە كوردستانییەكان لەكۆبوونەوەكدا هەوڵدەدەن بگەنە رێگەیەكی هاوبەش بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ پرسی گۆڕانكارییە وازەرییەكان لە حكومەتە تەكنۆكراتەكەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق.

بەپێی زانیارییەكانی سپی كوتله‌ سیاسییه‌كانی‌ عێراق، له‌سه‌ر دابه‌شكردنی‌ حكومه‌ته‌ ته‌كنۆكراته‌كه‌ی‌ عێراق، گه‌یشتونه‌ته‌ رێكه‌وتن و حكومه‌ته‌كه‌ له‌ 16 وه‌زاره‌ت پێكدێت‌و كورد سێ‌ وه‌زیره‌كه‌ی‌ وه‌رده‌گرێته‌وه‌و وه‌زاره‌ته‌كانیش ده‌درێنه‌وه‌ به‌ پارتی‌‌و گۆڕان‌و یه‌كێتی‌.

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ی‌ هه‌فته‌ی‌ ڕابردوو، حه‌یده‌ر عه‌بادی‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق، لیستی‌ ناوی‌ وه‌زیره‌كانی‌ له‌ژێر ناوی‌ ته‌كنۆكراتدا، پێشكه‌شی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق كرد، ئێستاش پرسه‌كه‌ له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانه‌وه‌و پێویسته‌ تاوه‌كو له‌دانیشتنی‌ ڕۆژی‌ 11 مانگدا، په‌رله‌مان هه‌ڵوێستی‌ خۆی‌ یه‌كلایی‌ بكاته‌وه‌.



PM:01:35:03/04/2016