ڤیدیۆ.. یوسف محەمەد: دانیشتنی پەرلەمان لەهەولێر دەكەین
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایدەگەیەنێت هه‌ركات نیسابی یاسایی له‌په‌رله‌مانتاران ئاماده‌ی دانیشتنه‌كان ده‌بێت بێ یه‌ك‌و دوو دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین، جا لێره‌بێت یان هه‌ولێر.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: چوونه‌ته هه‌ڵه‌بجه بۆئه‌وه‌ی گوێ له به‌رپرسانی ئیداریی پارێزگاكه بگرن تاوه‌كو له‌نزیكه‌وه ئاگاداری كێشه و گرفته‌كانی هه‌ڵه‌بجه بن.
له‌وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نوساندا سه‌باره‌ت به‌هه‌لومه‌رجی ئێستا هه‌رێمی كوردستان‌و عێراق، سه‌رۆكی په‌رله‌مان، وتی" هه‌ركات بزانین نیسابی یاسایی له‌په‌رله‌مانتاران ئاماده‌ی دانیشتنه‌كان ده‌بێت بێ یه‌ك‌و دوو دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین، جا لێره‌بێت یان هه‌ولێر، وه‌ك چۆن له‌رابردودا دانیشتنێكی په‌رله‌مانی كوردستان له هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌چوو".
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌رابردوودا ئه‌وكاته پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌رۆكی پێشووی هه‌رێم درێژكرایه‌وه، پرۆژه یاساكه‌ی به‌یه‌ك رۆژ چویه په‌رله‌مان‌و ده‌نگیشی بۆ درابوو، وتی "به‌ڵام ئێمه ماوه‌ی دوو مانگمان خسته به‌رده‌م حزب‌و كوتله سیاسیه‌كان، بۆیه ماوه‌ی ته‌واو درایه حزبه‌كان، به‌ڵام ئیراده‌ی به‌هێزنیه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسه".
دەقی وتەكانی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان:
PM:01:37:04/04/2016