حكومه‌تی هەرێم ڕۆژانی پشووی له هه‌فته‌ی داهاتوو ڕاگه‌یاند
سەفین دزەیی وتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا، پشووەكانی هەفتەی داهاتووی بەبۆنەی ساڵیادی ڕزگاركردنی عێراقه‌وه لە دیكتاتۆریەت ڕاگەیاند كە بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
1- له یادی 9ی نیسان، ساڵیادی ڕزگاركردنی عیراق و له‌ناوچوونی ڕژێمی به‌عسدا، له ته‌واوی فه‌رمانگه و دامو‌ده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشووی فه‌رمییه، به‌ڵام چونكه ئه‌م پشووه ده‌كه‌وێته ڕۆژی شه‌ممه كه هه‌ر خۆی ڕۆژی پشووی كۆتاییی هه‌فته‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه له جیاتی ئه‌و، ڕۆژی دواتر یه‌كشه‌ممه ده‌كرێته پشوو.
2- سه‌باره‌ت به هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا، ڕۆژی شەممە 9 - 4 - 2016 لە ته‌واوی قوتابخانە و زانكۆكان و سەرجەم دەزگا كارگێڕییه‌كانی پەروەردە و خوێندنی باڵا پشوو دەبێت. ڕۆژی یەكشەممەش 10 - 4 - 2016 لە قوتابخانە و زانكۆكان دەوام ئاسایی دەبێت، به‌ڵام یه‌كشه‌ممه لە فه‌رمانگه و دامودەزگا كارگێڕییه‌كانی سەر بە هه‌ردوو وەزارەتەكه، پشوو ده‌بێت.
3- سەبارەت بە وەزارەتی تەندروستیش، ڕۆژی شەممە 9 - 4 - 2016 لە نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكاندا دەوام ئاسایی دەبێت و ڕۆژی یەكشەممەش 10 - 4 - 2016 لە تەواوی نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكان پشوو دەبێت، تەنیا ئێشكگرەكان لە دەوامدا دەبن.
PM:04:06:07/04/2016