عەلی باپیر: بەدەستهێنانی مافی سەربەخۆیی بە شیعار نابێت

ئەمرۆ 9/4 عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لە كۆنگرەی خوشكانی كۆمەڵی ئیسلامی لە شاری سلێمانی وتارێكی پێشكەش كرد.

عەلی باپیر لە وتەكەیدا باسی  چاكسازی لە هەرێمی كوردستان كردوو تەئكیدی لە پێویستی ئەنجامدانی چاكسازی كردەوەو وەك ئاماژەیەكیش بۆ رەخنەكانی دەسەڵاتدارانی هەرێم لە چاكسازییەكانی  عەبادی رایگەیاند: دەبوایە خۆمان لێرە چاكسازی بكەین نەك دژی چاكسازی خەڵك بوەستینەوە لە شوێنی تر.

سەبارەت بە پرسی سەربەخۆیش ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی  رایگەیاند: كورد هەقی خۆیەتی خاوەنی ئیرادەو ئیدارەی خۆی بێت هەقی شەرعی خۆیەتی سەربەخۆ بێت و هەموو پارچەكانی تری كوردستان ئەو مافەیان هەیەو هەقێكەو خودا وەك هەموو میللەتان داویەتی بە كورد.
عەلی باپیر دووپاتی كردەوە بەدەستهێنانی  ئەو مافە بە كاركردن دەبێـت و دەبێت كاری بۆ بكرێت و بە شیعار نابێت.
ئەمیری كۆمەڵ لە وتارەكەیدا وتەی بەرپرسێكی ئێرانی هێنایەوەو  روونی كردەوە كە بەرپرسێكی ئێرانی پێی وتووە:  ئێوە بەو گرفتانەی لە هەرێمی كوردستان  هەتانە نەك زیان لە خۆتان بەڵكو  زیان لە هەموو بەشەكانی تر دەدەن چونكە پیشانی دنیای دەدەن كە  كورد ناتوانن وڵاتی خۆتان بەرێوەبەرن.




AM:11:07:09/04/2016