ڕونكردنەوەیەك لە نوسینگەی د. بەرهەم ساڵحەوە لەسەر تێچووی "دیداری سلێمانی"
نوسینگەی ڕاگەیاندنی د. بەرهەم ساڵح، جێگری دووەمی سكرتێری گشتی یەكێتی ڕونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە و دەڵێت "تێچوی دیداری سلێمانی زۆر ڕەمزی بووە."
لەڕونكردنەوەیەكدا، نوسینگەی ڕاگەیاندنی د. بەرهەم ساڵح، سەرۆكی بۆردی زانكۆی ئەمریكی دەڵێت "كۆمەڵەی یەكێتییە دێرینەكان پەیامێكیان بڵاوكردووەتەوە ولە بەشێكی پەیامەكەیاندا باس لەدیداری سلێمانی دەكەنو گوایە ( ملیۆنان دۆلاری تێچووە!).
هەروەها باس دەکات لەوەی "هەر چەندە ئەم پرسە پەیوەندیدارە بەزانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی دەكرا بۆ سۆراغ و گەیشتن بەڕاستی و دروستیبڕی تێچوونی دیدارەكە پەیوەندیان بكردایە بە ئیدارەی زانكۆ بەڵام بەداخەوە وایان نەكردووە و لەخۆیانەوە و كە ڕەنگە لە پەرۆشیشیان بێت، مەزندەی تێچوونێكی ناڕاستیان كردووە"
لەڕونكردنەوەکەدا ئاماژە کراوە بەوەی "بۆیە دەمانەوێت ڕوونی بكەینەوە كە بەپێچەوانەی ئەو خەمڵاندنە ناڕاستە، بەشدارانی دیداریسلێمانی خۆبەخشانە بەشداربوون و هیچ كەس وكەسایەتیەك هیچ بڕە پارەیەكی وەرنەگرتووە بۆیە بڕیتێچوونەكەی زۆر ڕەمزی بووە و ئەوەش كە تێیچووەبەهاوكاری كۆمەڵێك سپۆنسەری نیشتیمان پەروەر وبەهیمەتی خۆبەخشانەی خوێندرانی زانكۆ ئەمریكی بووە."
لە کۆتایی ڕونکردنەوەکەدا هاتووە "دیداری سلێمانی بۆنەیەكی ساڵانەی سیاسی وڕۆشنبیری گەورەیە و بۆ كوردستان و سلێمانی، ڕاستەدیدارێكی هاوشێوە لە هەر جێگایەكی تردا بێت ملیۆناندۆلاری تێدەچێت، بەڵام بەشداری دەیان كەسایەتیناسراو لەسەر ئاستی جیهان و ناوچەكە و عێراق و كوردستان ئامادەبوونی خۆبەخشانەیان كە نیشانەیڕێزلێنانیانە لە زانكۆ و شاری سلێمانی و رێكخەرانیدیدارەكە بڕی تێچونەكەی دیداری سلێمانی زۆر ڕەمزی وپێچەوانە كردەووە."
PM:03:24:10/04/2016