سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی
ڕایگەیاند نەوشیروان مستەفای ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بە شتێکی نوێوە
دەگەڕێتەوە بەبێ ئەوەی ئاماژە بەوە بکات ئەو شتە نوێیە چییە.
لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی تاوتوێی NRTدا، سەعدی ئەحمەد پیرە ڕایگەیاند هاتنەوەی نەوشیروان مستەفا
شتێکی تازە دەبێت و بە شتێکی نوێشەوە دەگەڕێتەوە و ئەگەر قسەیەکیش هەبێت کە گۆڕان
ئێستا ناتوانێت بڕیار وەربگرێت بە گەڕانەوەی ئەو ئەوەش نامێنێت.
هەر لەو چاوپێکەوتنەدا سەعدی پیرە ئاماژەی بۆ
ئەوەکرد کە بە پارتییان وتووە کە ناکرێت دۆخەکە بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت.
ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە نەوشیروان مستەفا ماوەی
زیاتر لە پێنج مانگە هەرێمی کوردستانی جێ هێشتووە و بە گوێرەی زانیارییەکانیش
دەبێت بەر لە ١٨ی ئەم مانگە بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان.